
لەدایک بووی گوندی ( ھووەسین ) سەر بەناوچەی ورمێ بوو ، خوێندنی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە ٠ پاشان بۆ درێژە دان بە خۆێندن چۆتە شاری ( ورمێ ) ھەتا دیپڵۆمی وەرگرتووە ھەر لەم شارە خوێندوویەتی٠پاشان بەشداری لە ھەردوو کۆنکووری
دانیشگاکانی ( تەورێز و تاران ) بەجودا دەکات٠ سەرئەنجام لە دانیشگای تاران لە بەشی ( حقوق و علومی سیاسی ) وەرگیراوەو قەبوڵ کراوە٠ لە خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ کاک عەلی بەشداریەکی چالاکانە دەکات ٠ بۆیە پیاوەکانی ساواکی شاھەنشاھی چەندین جار دەستگیری دەکەن و دوای ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر ئازادی دەکەن ٠ بەڵام ھەمیشە لەژێر چاوەدێریدا بووە٠ دوای ڕوخانی ڕژیمی پاشایەتی و ئاشکرابوونی خەباتی ئاشکرای حزبی دیموکرات لە ساڵی ١٣٥٧ ـ ١٣٥٨ بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی دەپۆشێ و خەباتی خۆی و ڕزگاری گەلەکەی لە بەرنامەی حزبی دیموکرات دا دەبینێتەوە٠ بۆیە بێ وچان و ماندوو نەناسانە لەناوچەی شومالی کوردستان و دەوروبەری شاری ورمێ قۆڵی ھیمەت لە خەبات بۆ ئازادی ھەڵدەماڵێ٠ لەکۆنگرەی ٤ ی حزب کە لە مەھاباد گیرا ٠ کاک عەلی لەبەر دڵسۆزی و ھەڵسوڕان و بناغەی پتەوی خۆشەویستی لەناو خەڵکی ناوچەی شومالی کوردستان ٠ وەکوو جێگری کۆمیتەی ناوەندی حزب ھەڵبژێردراوە٠ ھەروەھا لــــە کۆنگرەی ٥ ی حزب وەکوو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزب ھەڵدەبژێردرێ و ئەرکی کاک عەلی قورس و قورستر دەبێ٠ حزب لەساڵی ١٩٨٧ی زاینی شەھید عەلی دەنێرنە وڵاتی ( فەرانسە ) بەڵام کاک عەلی ھەر مانگێک لەوێ دەوام دێنێ و خێرا دێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان، کە دەیکووت یەک ڕۆژی کوردستان ناگۆڕمەوە بە ھەموو ژیانی ئەروپا٠ بۆیە ھاتەوەو گەڕایەوە بۆ شوێنی خەبات و تێکۆشانی خۆی ٠
لە کاتی ھەڵوێستی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕدا کاک عەلی پشتیوانی لەم حزبە کردوو لەجاران زیاتر ھەوڵی دەداو ماندوو نەناسانە کارەکانی حزبی ئەنجام دەدا٠ لە ڕێبەرایەتی شۆڕشگێردا دیسان ھەمان کاری پێشووی پێ ئەسپێردراوە کە بەرپرسایەتی بکات لە ناوچەکانی شومالی کوردستان٠ بۆیە خەڵکی ناوچەکە پشتیوانی خۆیان لەم ھەڵوێستە دەربڕی و خۆشەویستی کاک عەلی لەناو خەڵکی ناوچەدا گرێدرابوو لەگەڵ وەفاداری و گیانفیدایی و ڕاستگۆیی و دەست و داوێن پاکی کاک عەلی خەڵک باوەڕی تەواویان پێی ھەبوو٠ لەساڵی ١٩٩٠ ی زاینی بەھۆی گیروگرفتێک کە بۆ بنەماڵەکەی ھاتبووە پێش ٠ حزب کاک عەلی بەزۆر دەنێرن کە بچێ بە وەزعی ئەو گرفتانەی بنەماڵەکی ڕابگات ٠ بەڵام کاک عەلی قەبوڵی ناکات کارەکانی حزبی بەجێبێڵێ بەڵام لەکۆتاییدا ڕێبەرایەتی حزب قەناعەتی پێدەکەن کە بڕوات ماوەیەک ئەو گرفتانە چارەسەر بکات٠ پاش ماوەیەکی زۆر لە شەوی ١٥ ـ ٨ ـ ١٩٩٠ی زاینی لەشاری ( کۆنیات ) ٣ کەس لە لیباسی پۆلیس دا دێن و بەزۆری چەک و بەشێوەیەکی زۆر ناشیرین لەپێش چاوی ژن و منداڵەکەی دا بەلێدان و بێ حورمەتیەکی زۆر لەگەڵ خۆیان دەیبەن٠ پاش ماوەیەک تەرمی شەھید عەلی
ڵە سەرجادەی نێوان ( کۆنیات ـ ئانکارا ) بە دەست بەستراوی و بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە شەھید کراوی دەبینرێتەوە٠ دەرکەووت کە تیرۆریستەکانی ڕژیمی ئێران ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجام داوە بەھاوکاری حزب اڵلەی تورکیا ٠ دیارە شەھید عەلی ھەتا شەھید بوونی ھەر ئەندامی کۆمیتەی ناورندی حزب بوو٠ ھەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاکی ئەم ڕێبەرە تێکۆشەرو گیانفیدایەی کوردستان٠
مردن و سەرشۆڕی بۆ دوژمنان و خائینانی کوردو کوردستان٠ سەرکەووتن ھەر بۆ گەلی کوردەو ڕووڕەشیش بۆ دوژمنان٠
ئەم یاداو بیرەوەریانە درێژەیان ھەیە
شۆڕش ئەسەدزادە
ئەم بەستەرە پۆستی ڕەسەنی نوسەرەکەیە کە لەسەر فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە.